ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی ڕه‌زبه‌ر، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌نبارێكی سووته‌مه‌نی له شاری به‌یرووت، لانیكه‌م ٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
هاوكات خاچی سووری لوبنان به بڵاوكردنه‌وه‌ی تویتێك وێڕای پشتڕاست كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ڕایگه‌یاندووه كه چه‌ندین كه‌سیش به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان گوازتراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه. شایانی باسه، ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له ئه‌نبارێكی “مازووت” واته نه‌وت كووره‌ی نانواییه‌ك له گه‌ڕه‌كێكی قه‌ره‌باڵغی “تارق جه‌دیده”ی شاری به‌یرووت ڕوویداوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئه‌مه سێهه‌مین ته‌قینه‌وه‌یه دوای ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه‌ی به‌نده‌ری به‌یرووت له ڕێكه‌وتی ٤ی ئووت كه به‌هۆیه‌وه ٢٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدابوو و زیاتر له ٦ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌سیش بریندارببوون.