کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌ی خوێناوی له‌ گرێ سپی

ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌ی خوێناوی له‌ گرێ سپی 4

ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌ی خوێناوی له‌ گرێ سپی 4

میدیاکانی سوورییه‌ بڵاویانکردووه‌ته‌وه‌، لە هێرشێکی چەکداریی لە شاری گرێ سپی رۆژئاوا، شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.

به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرتانه‌، له‌ ئه‌ نجامی بە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لە شاری گرێ سپی رۆژئاوای کوردستان کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سوورییه‌ی دێمۆكراتیك دایه‌، شەش کەس گیانیان لەدەستدا، کە سێیان منداڵن و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون. شایانی باسه‌، چوار كه‌س له‌ برینداره‌كان دۆخی ته‌ندرووستیان ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ و رەوانەی نەخۆشخانەکانی توركییه‌ کراون.