ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی دوو ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێردا له وڵاتی سوومالی، لانیكه‌م ٧ كه‌س كوژران.
له ڕووداوی یه‌كه‌مدا، دوو بۆمب له شاری وێنلۆین له ٩٠ كیلۆمیتریی پێته‌ختی ئه‌م وڵاته ته‌قینه‌وه و به‌هۆیه‌وه ٤ كه‌س كوژران. له ڕووداوی دووهه‌میشدا، سێ كه‌سی خۆكوژ له ناو ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراودا، له نزیك بنكه‌یه‌كی پۆلیس خۆیان ته‌قانده‌وه و بوو به‌هۆی گیان له‌ده‌ست دانی سێ كه‌س. شایانی باسه، هه‌تا ئێستا هیچ گرووپ یاخود لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ریش، به‌ۆهۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له موگادیشو، پێته‌ختی سوومالی، لانیكه‌م ٩٠ كه‌س كوژران و برنداربوون.