ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی ڕه‌شه‌ممه، له ئه‌نجامی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە پێته‌ختی تونێس، لانیكه‌م ٦ کەس برینداربوون.
میدیاکانی تونێس ڕایانگه‌یاندووه كه کاتژمێر ١١ی بەیانی ڕۆژی هه‌ینی خۆكوژێك له ناوچه‌ی بۆحه‌یره، له نزیك باڵیۆزخانەی ئەمریکا خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه ٥ ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی تونێس و ژنێک کە لە نێو ئۆتۆمبیلەکەیدا بووە لە نزیک شوێنی ڕووداوەکە، برینداربوون. شایانی باسه، دۆخی ته‌ندرووستی یه‌كێك له برینداربووه‌كان ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه.