ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له باكووری پاكیستان، لانیكه‌م ١٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ژماره‌یه‌ك به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له ئوتوبووسێك، لانیكه‌م ١٣ كه‌س گوژران، ١١ كه‌س بریندار و ٢ كه‌سیش چاره‌نووسیان نادیاره. به وته‌ی به‌رپرسانی پۆلیسی ئه‌یاله‌تی “خه‌یبه‌ر په‌ختوونخواه”، هێشتا ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه كه ئه‌و بۆمبه به ئوتوبووسه‌كه‌وه كار نراوه یان له كه‌ناری جاده چێندراوه. به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كانی پاكیستان، ئه‌و ئوتوبووسه نزیكه‌ی ٣٠ پێرسۆنێلی ئه‌ندازیاری چینی تێدا بووه كه له سه‌دی “داسوو” كار ده‌كه‌ن.