میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووه‌ته‌وه کە بەهۆی تەقینەوەکەی بەهێز لە نزیک شاری تاران پایتەختی ئه‌م وڵاته، ژمارەیەک هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستداوه و برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرتانه، تەقینەوەکە لە باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی لە شارۆچکەی “نەسیم شەهر” لە نزیک تاران رویداوە و بەهۆیەوە دەیان باڵەخانە و نزیکەی ٢٣ ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە. له ڕاپۆرته‌كه‌دا هه‌روه‌ها ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی تەقینەوەکەوە چەند کەسێک گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.