به پێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی شهممه ٦ی مانگی ڕهزبهر، به هۆی دهستپێ كردنی پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئەفغانستان، لەدەرەوەی بنکەیەکی دەنگدان لە شاری قەندەهار تەقینەوەیەک روویدا و ١٥ کەس برینداربوون.
تەقینەوەکە کەمتر لە یەک کاژێر لە بەرێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان روویداوە کە ئەمڕۆ لەنێوان ١٣ کاندیدی سەرۆکایەتی لە سەرانسەری ئەفغانستان بەڕێوەدەچێت. ماوەی چەند رۆژێکە بزووتنەوەی تاڵیبان هەڕەشەی لە حکومەتی ئەفغانستان کردووە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە و داواشی لە خەڵک کردووە بەشداریی له پرۆسەی دهنگدان نەکەن. هەڕەشەکانی تاڵیبان لەدوای شکستی گفتوگۆکانی ئاشتی لەگەڵ ئیدارەی ترامپ دێن کە دوابەدوای ئەوە هێرشەکان و تەقینەوەکان لە چەند ناوچەیەکی ئەفغانستان روویانداوە.