به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوهكان، ئێوارهی ڕۆژی چوارشهممه ٢٣ی مانگی گهلاوێژ، لە ویلایەتی پەنسلڤانیای ئامریکا، چەکدارێک هێرش دەکاتە سەر پۆلیس و شەش پۆلیس بە گوللـە برینداردەکات.
بەگوتەی پۆلیس، رووبەڕووبوونەوە لەنێوان پۆلیس و چەکدارەکە روویداوە، رووبەڕووبوونەوەکەش نزیکەی چوار کاژێری خایەندووە . بەمەبەستی دەستگیرکردنی چەکدارەکە، هێزێکی زیاتری پۆلیس رەوانەی شوێنەکە کراوە و دوای چەند کاژێرێک لە رووبەڕووبوونەوە، پۆلیس توانیویانە چەکدارەکە دەستگیربکەن. رووداوەکە لەکاتێکدا روویداوە، کە هێزێکی پۆلیس لەنێو ماڵەکاندا بەدوای ماددەی هۆشبەردا گەڕاوە، لەپڕ چەکدارەکە رووبەروویان بووەتەوە و دەستڕێژی گوللـەی لە پۆلیسەکان کردووە و شەشیانی بە گوللـە پێکاوە.