ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی خه‌رمانان، شه‌ش هاووڵاتیی له ئه‌نجامی ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن له شاری “ئێندیاناپۆلیس” له ئه‌یاله‌تی ئێندیانای ئه‌مریكا برینداربوون.
به وته‌ی پۆلیسی ئه‌مشاره، ڕووداوه‌كه له شه‌قامی مریله‌ندی ڕۆژئاوا ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه شه‌ش كه‌س برینداربوون كه پاش ئاماده‌بوونی تیمه‌كانی فریاكه‌وتن، برینداره‌كان گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه. پۆلیسی شاری ئێندیاناپۆلیس ڕایگه‌یاندووه كه دۆخی ته‌ندرووستی دوو كه‌س له برینداره‌كان ناجێگیره. شایانی باسه، هێشتا زانیارییه‌كی ورد سه‌باره‌ت به شۆناسی هێرشبه‌ره‌كان و ئامانجی ئه‌م ڕووداوه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.