به هۆی ڕوودانی چه‌ندین بۆمه‌له‌رزه‌یه‌ك به پانتایی ٤ و نیو ڕیشته‌ر و له قۆڵایی ١٠ كیلۆمتر له به‌نده‌ری گه‌ناوه‌ی بووشێهر، لانیكه‌م ٤ كه‌س بریندار بوون.
ناوه‌ندی ئه‌ندازیاری بۆمه‌له‌رزه‌ی ئاڵمان گه‌وره‌یی ئه‌و بۆمه‌له‌رزه‌یه‌ی ٤.٩ ڕیشته‌ر و له قووڵایی ١٠ كیلۆمتردا تۆمار كردووه و به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، چه‌ندین بۆله‌رزه له نێوان كاتژمێره‌كانی ٢ و نیو تا شه‌ش و سێ خۆله‌كی به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ڕوویداوه. به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌رمانی ئه‌و شاره لانیكه‌م ٤ كه‌س به‌سه‌ختی برینداربوون ئه‌گه‌ری چوونه‌سه‌ره‌وی برینداران هه‌یه.