ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥ و ٧ ده‌هۆمی ڕیشتێر پارێزگای “بینگۆل” لە ڕۆژهەڵاتی توركییه له‌رزاند.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرتە، به‌هۆی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه و به‌هۆی ڕووخانی تاوەری چاودێریکردن ٣ کەس برینداربوون. شایانی باسه، ناوه‌ندی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه گوندی “كیناربینار” بووه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ ڕاپۆرتێک لەسەر گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتییان بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، لە مانگی یەکی ئەمساڵدا بومەلەرزەیەکی دیكه بە گوڕی ٦ و ٨ ده‌هۆمی ریشتێر لە ڕۆژهەڵاتی توركییه ڕوویدا و به‌پێی ڕاپۆرته‌كان له ئه‌نجامیدا زیاتر لە ٤٠ کەس گیانیان لەدەستدابوو.