کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌ له‌ ئه‌ندۆنێزی

ڕوودانی بوومه‌له‌رزه له‌ ئه‌ندۆنێزی‌

ڕوودانی بوومه‌له‌رزه له‌ ئه‌ندۆنێزی‌

 

ناوەندی کەشناسی و بوومه‌له‌رزه‌ی ئه‌ندۆنێزی رایگەیاندووه‌ كه‌ بومەلەرزەیەک بە توندیی ٧ و ١ پلە بە پێوەری ڕیشتێر بەدووری ١٣٥ کیلۆمیتر لە شاری “تێرنەیت” لە ویلایەتی “ماکولو”ی باکوور روویداوە.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوەندەکە به‌هۆی ڕوودانی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌، ھۆشدارییداوه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئەگەری روودانی سۆنامیی له‌ ناوچه‌كه‌دا. شایانی باسه‌ هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌، ئاماری قوربانییانی ئه‌م ڕووداوه‌ نه‌خراوه‌ته‌ ڕوو. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، ساڵی ٢٠١٨ بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٧ و نیو ڕیشتێر، دوورگەی “سولاوێس”ی و کەنداوی “پالو”ی وڵاتی ئه‌ندۆنێزی ھەژاند و ژمارەیەک سۆنامیی بەدوای خۆیدا ھێنا و لەو کارەساتەدا چوار ھەزار و ٣٤٠ کەس گیانیان لەدەستدابوو.