به پێی ڕاپۆرتهكان، سەر لەبەیانی پێنجشەممە سەعات ٨ و ٢ خۆلهك، بومەلەرزەیەکی بە گوڕی ٥ و ٨ دههۆم، پلە بە پێوەری رێختەر و بە قوڵایی هەشت کیلۆمەتر شاری “سهنگانی خواف” سەر بە ئوستانی خۆراسانی ڕهزهوی هەژاندوە.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، ئەو شارەی کە بومەلەرزە بەهێزە گرتویەتییەوە زیاتر لە ١٠ هەزار کەس لێی دەژین و دەکەوێتە سنورەکانی وڵاتی ئەفغانستانەوە. بەڕێوەبەری دامەزراوەی فریاکەوتنی ئێران رایگەیاند: تا ئێستا هیچ راپۆرتێک سهبارهت به زیانەکانەوە پێنەگەیشتوە و تیمە فریاگوزارییەکان چونەتە ناوچەکە بۆ بەهاناوەچونی لێقەوماوان.