به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌خۆشیی كۆویدی ١٩ له شاری بۆخارست له وڵاتی ڕۆمانی، لاینكه‌م ٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه به وته‌ی یه‌كێك له به‌رپرستانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه، ڕۆژی هه‌ینی ڕووی داوه و له‌م ڕووداوه‌دا ٥ نه‌خۆش تووشی سووتان هاتوون و به‌هۆی قووڵ بوونی برینه‌كانیانه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه، هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه هه‌تا ئێستا ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه و سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ریش له ڕووداوێكی هاوشێوه‌دا له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی ڕۆمانی، ١٥ نه‌خۆش گیانیان له‌ده‌ست دا.