ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌رمانان، هێزەکانی شارەداری سنە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییه‌ك و سەرەڕای ئەوەی بۆیان دەرکەوت کە ڕووخانی خانووەکە نایاساییە، به‌ڵام ماڵه‌كه‌یان به‌سه‌ریاندا ڕووخاند.
به‌پێی ڕاپۆته‌كان، ئه‌وه لە حاڵێکدا ڕوویدا کە خاوەن ماڵەکە نامەی دادستانی پێ‌بوو بەمەبەستی ڕاگرتنی پروسەی ڕووخانی خانووەکە، بەڵام هێزەکانی شارەداری بایه‌خیان بە نامەی دادستانی نه‌دا و ماڵه‌كه‌یان ڕووخاند. بە وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، دوو ئەندامی ئەم بنەماڵەیە، بەهۆی فشاری دەروونی و بێدەرەتانیهوه، هەوڵی خۆکۆژیان دا، به‌ڵام له‌لایه‌ن دراوسێ و كه‌س و كاریانه‌وه ڕێگریان لێكرا.