به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی خاكه‌لێوه، بینایه‌كی كۆن له ته‌په‌ی فه‌تحعه‌لیخانی كرماشان به هۆكارێكی نادیار ڕووخا و به‌وهۆیه‌وه چوار كه‌س بریندار بوون.
به‌وته‌ی به‌رپرسی هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وی كرماشان، هۆكاری ڕووخانی ئه‌و ماڵه هێشتا ڕوون نییه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌وه ده‌ستی پێكردووه. له‌و ڕووداوه‌دا دوو ژن و دوو پیاو به برینداری له ژێر داروپه‌ردوودا ڕزگار كراون و ئێستا دۆخی ته‌ندرووستیان جێگیره.