ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی مانگی به‌فرانبار، هێزه‌كانی شاره‌داری و ئینتزامی هێرشیان كردۆته سه‌ر ناوچه‌ی حاشینه نشینی ده‌ورووبه‌ری چابه‌هار و ماڵه‌كانیان لێ ڕووخاندوون كه‌پره‌كانیان ئاگرداوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی مافی مرۆڤی به‌لووچ، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به‌زه‌یان به ژنان و منداڵان دا نه‌هاتووه و ماڵه‌كانیان ڕووخاندوون و كه‌پره‌كانیان ئاگرداوه و كاتێك ویستوویانه به‌رگری له خۆیان بكه‌ن دراونه‌ته به‌ر ئه‌شكه‌نجه و لێدان و چه‌ند كه‌س برینداربوون. جێگای ئاماژه‌یه كه خه‌ڵكی بێ سه‌رپه‌ناه پاش ڕووخانی ماڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری چابه‌هار كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.