له ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار كافی شاپ به بیانووی ڕه‌چاو نه‌كردنی یاسا شه‌رعییه‌كانی ڕژیم له شاری ئه‌هواز پۆلۆمپ و ڕووخێندراون.
ناوه‌ندی “ئه‌مری به مه‌عرووف و نا له مونكه‌ر“ی ئه‌هواز له ڕاگه‌یاندنێك دا ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌و كافی شاپانه شوێنی نێرگه‌له‌كێشانی كچانی بێ حیجاب و كوڕانی بێ ڕه‌وشت، ژه‌نینی موزیك و سه‌ما بووه. به‌و بۆنه‌وه ئیداره‌ی ئه‌ماكنی ئه‌هواز به فه‌رمانی دادگوسته‌ری ئه‌و شاره هه‌ر چوار كافی شاپه‌كه‌یان به بیانووی په‌رپێدانی “فه‌ساد و فه‌حشا” پۆلۆمپ و ڕووخاندووه.