له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوو زیاتر له ١٤٢ خانووی هاووڵاتیانی هه‌ژاری ئۆستانی كوردستان به‌بیانووی زیاده‌ڕۆیی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی سه‌رچاوه سرووشتیه‌كان و شاره‌داریه‌كانی ئه‌و ئۆستانه‌وه ڕووخێندراون.
رۆژی ڕابردوو به‌رپرسی ئیداره‌ی سه‌رچاوه سرووشتیه‌كانی ئۆستانی كوردستان ڕایگه‌یاند: ١٤٢ خانوو ڕووخێندراوه و هه‌شت هه‌زار مه‌تر له زه‌ویه‌كانی ئۆستانی كوردستان به بیانووی زیاده‌ڕۆییه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه. کۆڵبەر نیوز بڵاوى کردەوە کە بڕی ٧٩ میلیار تمه‌ن له‌و خانووانه‌دا خه‌رج كرابوون كه ٤٨ خانوو و ڤێلای ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی سه‌راوقامیش و قۆڵیانی شاری سنه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه به ده‌یان خانوو و ویلا له لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای نیزامی و ئه‌منییه‌تی ڕژیم له ناوچه جیاجیاكانی ئه‌و ئۆستانه درووست كراون و سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك هیچ ناوه‌ندێكی قهزاریی ڕژیم ڕێگری لێ نه‌كردوون