ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی خه‌رمانان، شاره‌داری شاری تاران به هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم، به بێ به‌لگه و حوكمی قه‌زایی دادگا، كه‌مپێكی ته‌ركی مادده هۆشبه‌ره‌كانی له‌و شاره ڕووخاند.
ڕووخاندنی ئه‌و كه‌مپه به به‌شداری هێزه ئێنتێزامییه‌كانی حكومه‌ت و به توندوتیژیه‌وه به‌ڕێوه چوو و نه‌خۆشەکانی ئه‌و كه‌مپه به بێ هیچ چاره‌سه‌رییه‌ك له نێو شه‌قامه‌كانی ئاواره كران. به وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ له‌م بواره‌دا، ڕووخاندنی ئه‌و كه‌مپه و ئاواره كردنی نه‌خۆشەکان، نه ته‌نیا بن پێ كردنی سه‌ره‌تاییترین مافی ئه‌و نه‌خۆشانه‌یه، به‌ڵكوو هێمای قه‌یرانی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌كان و نه‌بوونی سه‌ره‌تاییترین خزمه‌تگوزارییه‌كان له وڵاته.