ڕۆژی دووشەممە ١٦ی گەلاوێژ، هێزەكان ئینتزامییه‌كان هاوڕێ له‌گه‌ڵ حه‌راسه‌تی ئیداره‌ی ڕێگه و شارسازی زاهیدان به هاوكاری شاره‌داری هەڵیانکوتایە سەر شارۆچكه‌ی جیهادی زاهیدان و چەندین خانووی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیانی بەلووچیان لەگەڵ کەلوپەلی نێو ماڵەکاندا تێکشکاند.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، هێزه چه‌كداره‌كانی ڕژیم كاتژمێر پێنجی به‌یانی ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆ داوه و دواتر ئیداره‌ی ڕێگه و شارهسازی و هێزه‌كانی شاره‌داری زاهیدان به لۆدێر هێرشیان كردۆته سه‌ر چه‌ند خانووی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵك و ڕێگه‌یان نه‌داوه خه‌ڵكی هه‌ژار كه‌لووپه‌له‌كانیان بۆ شوێنێكی دیكه بگوازنه‌وه.
