بەهۆی هێرش و بۆردوومانەکانی ئەم دواییەی دەوڵەتی تورکیە ١١خانووی هاوڵاتییانی مەدەنی لە باشووری کوردستان ڕووخاون و ڕێگا بە هاتووچۆکردنی هاوڵاتییان بۆ دەرەوەی شار و گوندەکانیان نادرێت.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، دەوڵەتی تورکیە لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوو بەمەبەستی داگیرکاریی ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی بۆسەر چەند ناوچەیەکی باشووری کوردستان دەستپێکردووە و ناوچەی کورەژارۆ یەکێکە لەو ناوچانەی کە هێرش و بۆردوومانی چڕی لەسەرە و بەقووڵایی ١٩ کیلۆمەتر لە خاکی تورکیەوه دوورە. بەهۆی هێرش و بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورکیە، زەوی و باخ و خانووی هاوڵاتییانی مەدەنی زیانێكی زۆری بەرکوتووە و ناوچە گەشتیارییەکان چۆڵکراون و هاتووچۆکردنی هاوڵاتییانیش سنووردار کراوە.