له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه‌كانی شاره‌داری و بۆنیادی مه‌سكه‌نی كرماشان، ده‌ستیان داوه‌ته ڕووخاندنی ماڵی هاووڵاتییانی هه‌ژار و بێ سه‌رپه‌نای ئه‌و شاره و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
به وته‌ی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی كرماشان، شاره‌داری و بۆنیادی مه‌سكه‌نی ڕژیم هه‌رجار و به بیانوویه‌ك هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ماڵی دانیشتووانی هه‌ژار و بێ سه‌رپه‌نای ناوچه حاشیه‌نشینه‌كان و ماڵه‌كانیان به‌سه‌ریاندا ده‌ڕووخێنن. له‌ڕووداوه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ش دانیشتووانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه له‌گه‌ڵ پۆلیس و هێزه‌كانی شاره‌داری تێكهه‌ڵچوون.