ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، مه‌ئموورانی شاره‌داری و مه‌سكه‌ن و شارسازی به هاوكاری سپای پاسداران هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌ی حاجی ئابادی زاهیدان و خانووی خه‌ڵكی هه‌ژاریان ڕووخاند.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، ڕێكخراوی مه‌سكه‌ن و شارسازی زاهیدان به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستی داوه‌ته ڕووخاندنی ماڵی خه‌ڵك و پاش ئه‌و كرده‌وه نایاساییه به خه‌ڵكیان ڕاگه‌یاندووه كه خاوه‌ن مڵكه‌كان ئه‌بێ بیسه‌لمێنن كه زه‌مینه‌كان هین ئه‌وانه، ئه‌گینا بۆنیادی مه‌سكه‌ن داگیری ده‌كات. گوشاری ئه‌و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه له حاڵكێدایه كه شارومه‌ندانی دانیشتووی ناوچه‌ی حاجی ئاباد سه‌دان ساڵه له‌و شوێنه نێشته‌جێن و ئه‌و زه‌مینانه‌ش له باو و باپیریانه‌وه به مێرات گه‌یشتووه.
