كاتژمێر ٣ی به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، هێزه ئینتزامییه‌كان و مه‌ئموورانی شاره‌داری سه‌راوان هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی هاووڵاتیانی به‌لووچ له ناوچه‌ی گه‌شت و چه‌ند خانوویان ڕووخاند.
به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، هێزه‌كانی ڕژیم به چه‌ندین ئۆتومبێلی نیزامی و لۆدره‌وه ڕژاونه‌ته ناوچه‌ی گه‌شت له سه‌راوان و چه‌ند خانوویان به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه ڕووخاندووه و چه‌ندین بنه‌ماڵه‌یان ئاواره كردووه. پێشتر و له شاره‌كانی چابه‌هار و زاهیدان ناوه‌نده حكوومه‌تیه‌كان ماڵی خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌م داهاتیان له ناوچه په‌راوێزنشینه‌كاندا ڕووخاندبوو و ئه‌و سه‌ركوتگه‌رییه هێشتا درێژه‌ی هه‌یه.