به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، هێزه ئینتزامیه‌كان به‌هاوكای مه‌ئموورانی شاره‌داری، خانووی شارۆمه‌ندانی به‌لووچیان له شارۆچكه‌ی جالقی سه‌ر به شارستانی سه‌راوان ڕووخاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئینتزامییه‌كان و مه‌ئموورانی شاره‌داری كلاتژمێر ٤ی به‌یانی هێرشیان كردۆته سه‌ر ناوچه‌ی “سورو” له شارۆچكه‌ی جالق و چه‌ند خاوونی شارۆمندانی هه‌ژاری به‌لووچیان به‌سه‌ریان دا ڕووخاندووه. به‌وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، به‌ده‌یان ئه‌ندامانی ئه‌و خێزاه‌ه به‌لووچانه ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه بوون له حاڵێكدا ساڵانێكه له‌و شوێنه نیشته‌جێن و ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر به‌بێ ئه‌وه‌ی شوێنێكیان بۆ دابین بكات، ماڵه‌كه‌ی به‌سه‌ریان دا ڕووخاندووه.