ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی گوڵان، مه‌ئموورانی ڕژیم سوولهی كاسبكارێكی خه‌ڵكی گوندی بهرگوشادی بیجاڕیان به شێوه‌ی نایاسایی ڕووخاند.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، خاون سوولهكه یه‌ك ملیارد و ٢٠٠ ملیۆن تمه‌ن پاره‌ی بۆ درووستكردنی هه‌زینه كردووه، به‌ڵام ئیداره‌ی سه‌رچاوه سرووشتیه‌كانی بیجاڕ به هاوكاری شاره‌وانی و هێزه ئینتزامییه‌كان به بێ حوكمی قه‌زایی تێكیان داوه. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی بیجاڕ، مه‌به‌ستی ڕژیم له‌و كرده‌وه ڕاگرتنی خه‌ڵك له ژێر هێڵی هه‌ژاری و ڕێگه له گه‌شه‌كردنی ئابووری ئه‌و شاره‌یه.