کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕووخاندنی ده‌كه‌ی ده‌ستفرۆشانی شاری پیرانشار

ڕووخاندنی ده‌كه‌ی ده‌ستفرۆشانی شاری

ڕووخاندنی ده‌كه‌ی ده‌ستفرۆشانی شاری

ڕۆژی هەینی ٢٢ی مانگی خەرمانان، کارمەندانی شارەداریی پیرانشار بە لۆدیر دەستیان كرد به‌ ڕووخاندن و لەناوبردنی دەکەی دەستفرۆشان لە “پارکی منداڵان”ی ئەوشارە.

ئه‌م ده‌ستفرۆشانه‌ کەسانێکن كه‌ لە ڕێگای دەستفرۆشی و میوەفرۆشییەوە بژیوی ڕۆژانەی ژیانی خۆیان و بنەماڵەکانیان دابین دەكه‌ن. کارمەندانی شارەداریی زیاتر لە ٤٠ دەکەیان رووخاند و بەشێک لە کەلوپولی ئەو دەستفرۆشانەیان لەگەل خۆیان بردووه‌.