ڕۆژی ڕابردوو، هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به چه‌ند كه‌ره‌سته‌یه‌كه‌وه له شارۆچكه‌ی “زیباشههر“ی چابه‌هار هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵك و چه‌ند خانووه‌كی هاووڵاتیانیان ڕووخاند.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی پاش هه‌وڵدانیان بۆ ڕۆخاندنی خانووی هاووڵاتیان، ڕووبه‌ڕووی مقاومه‌ت و خۆڕاگری خه‌ڵك بوونه‌وه، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه بڵاوه‌ی پێ كرا. به وته‌ی هاووڵاتیانی به‌لوچ، زۆربه‌ی ئه‌و شارومه‌ندانه بۆ زیاتر له ٢٥ ساڵ له ئه‌و شوێنه نیشته‌جێن، به‌ڵام له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی بۆنیاد مه‌سكه‌نی ڕژیمه‌وه مافی خاوه‌ن زه‌وییه‌كان پێشێل كراوه و پاش مقاومه‌تی خه‌ڵكی ناڕازی، كۆماری ئیسلامی هێزی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه كردووه.