ڕۆژی ڕابردوو، 11ی گەلاوێژی ١٤٠٢، شاره‌داری و هێزە ئیتزامییهكانی زاهیدان هێرشیان کردە سەر شەقامی کشاوەرز لە شارۆچكەی دۆزاپ و خانووی خەڵکی هه‌ژاری بەلووچیان ڕووخاند.
به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، هێزه‌كانی شاره‌داری و مه‌ئموورانی ئینتزامی به بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی هاووڵاتیانی هه‌ژار له ناوچه‌ی دۆزاپ و خانووه‌كانیان ڕووخاندووه و كه‌لووپه‌لی نێو ماڵه‌كانیان پژاندووه. شایانی باسه كه پێشتر له گه‌ڕه‌كی شیرئابادی زاهیدان و ده‌ورووبه‌ری چابه‌هار شاره‌داری و ئیداره‌ی مه‌سكه‌ن و شارسازی كرده‌وه‌ی هاوشێوه‌یان ئه‌نجام داوه.
