سه‌رله‌به‌یانی یه‌كشه‌ممه ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێزه‌كانی سپای پاسداران هێرشیان كرده سه‌ر دانیشتووانی ناوچه‌ی كه‌مبی چابه‌هار و ده‌یان خانووی شارومه‌ندانی هه‌ژاری به‌لووچیان ڕووخاند.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، ئاوایی كه‌مب له پشت كه‌ڵانته‌ری ١٣ی چابه‌هار هه‌ڵكه‌وتووه و هێزه‌كانی سپای پاسداران به بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر دانیشتووانی ئه‌و گونده و وێڕای ڕووخانی ده‌یان خانوو، ژنان و منداڵانی به‌لووچیان داوه‌ته به‌ر لێدان و بێ‌ڕێزیان پێ كردوون.
