کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕووخاندنی خانووی شارومه‌ندانی بەلووچ و دەسبەسەرداگرتنی لە لایەن حکوومەتەوە

ڕووخاندنی خانووی شارومه‌ندانی بەلووچ و دەسبەسەرداگرتنی لە لایەن

بەردەوامی ڕووخاندنی خانووی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییانی بەلووچ لە ناوچەکانی چابەهار و دەستبەسەرداگرتنی زەوییەکانیان لەلایەن حکومەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی حاڵ وەش، بەڕێوەبەرایەتیە حکومییەکان دوای خاپوورکردنی ماڵی هاووڵاتیانی بەلووچ لە ناوچەی کەمب و حووت‌ئاباد لە چابەهار، دەستیان بەسەر زەوییە باوباپیرانی بەلووچەکاندا گرتووە و ڕادەستی ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی حكومه‌ت كرد. هاوڵاتییەک دەڵێت: سەرجەم زەوی باوباپیرانی ئەو گوندانە لەلایەن حکومەتەوە دەستی بەسەردا گیراوە، لەکاتێکدا خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ ئێستا هیچ شوێنێکیان نیە بۆ ژیان، تەنانەت لە پەراوێزی شارەکانیش دا.