کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕووخاندنی خانووی خه‌ڵكی هه‌ژار له‌ میراوا و كارێزه‌ی بۆكان

ڕووخاندنی خانووی خه‌ڵكی هه‌ژار له‌ میراوا و كارێزه‌ی بۆكان 2

به‌یانی سێشه‌ممه‌ ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، شاره‌داری بۆكان و هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ئه‌و شاره‌ پێكه‌وه‌ خانووی خه‌ڵكی هه‌ژاریان له‌ شاره‌دێی میراوا و جاده‌ی دانشسه‌را بۆ كارێزه‌ ڕووخاند.

به‌ وته‌ی هاونیشتمانیان، ئه‌و ناوچانه‌ی شاره‌داری و هێزه‌ ئینتزامییه‌كان هێرشیان كردووه‌ سه‌ریان، شوێنی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵكی كرێكار و هه‌ژاره‌ و به‌كرێگیراوانی حكوومه‌ت زیانی ٣٠٠ بۆ ٧٠٠ ملیۆن تمه‌نیان له‌ خانووی خه‌ڵك داوه‌. سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌واڵ له‌و باره‌وه‌ ده‌ڵێت: خانووه‌كانی ئه‌و دوو ناوچه‌یه‌ په‌روانه‌ی درووستكردنیان نییه‌ و زۆربه‌یان به‌ دانی به‌رتیل به‌ مه‌ئموورانی شاره‌داری كراونه‌ته‌وه‌.