به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، مه‌ئموورانی شاره‌داری و هێزه ئینتزامییه‌كانی ته‌ورێز خانووی چه‌ند بنه‌ماڵه‌ی هه‌ژاری دانیشتووی گه‌ڕه‌كی “زه‌مزه‌م مارالان”یان ڕووخاندووه.
ڕووخاندنی خانووی ئه‌و هاووڵاتیانه له حاڵێكدایه كه شاره‌داری به بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت و به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستی داوه‌ته ئه‌و كاره نایاساییه. هه‌ر چه‌ند خاوه‌ن خانووه‌كان له ئاست ئه‌و كرده‌وه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام هێزه ئینتزامییه‌كان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ریان و هه‌ڕه‌شیان لێ كردوون. جێگای ئاماژه‌یه كه گه‌وره‌شاری ته‌ورێز زیاتر له ٥٠٠ هه‌زار په‌راوێزنشینی هه‌یه و دانیشتووانه‌كانی له زۆربه‌ی خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بێبه‌شن.