کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕووخاندنی خانه‌باخی هاووڵاتیان له‌ شاری سنه‌

ڕووخاندنی خانه‌باخی هاووڵاتیان له‌ شاری سنه‌

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شاره‌داری و ئیداره‌ی جیهاد كه‌شاوه‌رزی كوردستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١ی پووشپه‌ڕ، ژماره‌یه‌ك له‌ خانووبه‌ری هاووڵاتیانیان له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری سنه‌ ڕووخاند.

به‌وته‌ی هاووڵاتیان، شاره‌داری به‌ هاوكاری جیهادی كه‌شاوه‌رزی كوردستان به‌ شێوه‌ی نایاسایی و به‌بێ ئاگادار كردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت خانووبه‌ره‌ و باخی هاووڵاتیانیان له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری سنه‌ ڕووخاندووه‌ و ئه‌و كرده‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی لێكه‌وتۆته‌وه‌.