نوێترین راپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی وشکەساڵی و قەیرانی ئاو کە مانگی رابردوو بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە دەکات کە گۆڕانی کەشوهەوا مەترسیی وشکەساڵی لە چەندین شوێنی جیهان زیاددەکات، بەتایبەت لەو شوێنانەی کە ژمارەی دانیشتووانیان لە زیادبوونێکی خێرادایە و ئه‌و ناوچانه‌ی كه كێشه‌ی نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی خۆراكیان هه‌یه.
به پێی ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: تاوه‌كوو ساڵی ٢٠٥٠ی زاینی، ٢١٦ ملیۆن كه‌س به‌هۆی وشكه‌ساڵی و كه‌مئاوی و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ده‌ریاكان كۆچبه‌ر ده‌بن. له چه‌ند ده‌یه‌ی داهاتوودا، ١٢٩ وڵات به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌وادا، ڕووبه‌ڕووی وشكه‌ساڵیی درێژخایه‌ن ده‌بنه‌وه. پێشبینی ده‌كرێت كه تا ساڵی ٢١٠٠ی زاینی گه‌رما سێ پله‌ی دیكه به‌رزبێته‌وه و به‌هۆیه‌وه زیانه‌كانی وشكه‌ساڵی پێنج هێنده‌ی ئێستا گه‌ورتر ده‌بێت. به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، زۆرترین زیانه‌كان به‌ر ناوچه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ناوچه ئه‌تله‌سییه‌كانی ئۆرووپا و باكووری ئه‌فریقا ده‌كه‌وێت.