کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ڕوخانی ڕژیم چارەسەری گشت کێشە بنەڕەتییەکانە

images 50

ئاژانسیهەواڵیدەوڵەتیئیلناڕاپۆرتێکیسەبارەتبەکاریگەرییەکانیکەمییوپچڕانیکارەبالەسەربەشێکلەکەسبوکاروخاوەنکاروکرێکارانبڵاوکردووەتەوە. ئەم ڕاپۆرتە بەمەبەستی ڕاکێشانی سەرنجی پزیشکیان و هاوکارەکانی و بە شێوەیەکی سەرەکی لە هاوسۆزی لەگەڵ خاوەن سەرمایە و خاوەنکارە بچووکەکان ئامادە کراوە. بەڵام تیشک خراوەتەسەر کاریگەرییەکانی ئەم دۆخە لەسەر داهاتی کرێکارانیش. ئیلنا لە بەشی سەرەتای ڕاپۆرتەکەدا نووسیویەتی کە نەبوونی کارەبا و بێتوانایی دەوڵەت لە دابینکردنی وزە، هۆکاری سەرەکی پچڕانی زۆری کارەبایە. بەگوێرەی ئەم ئاژانسە هەواڵییە، پچڕانی کارەبا وەک شەپۆلێکی بێ ڕاوەستان هەموو شوێنێکی گرتۆتەوە، هەر لە ماڵی خەڵک و و ئیدارەکانەوە بگرە تا کارگە و ناوەندە ئابوورییەکانی سەرانسەری وڵات. لە ڕۆژە گەرمەکانی هاوینی ئەمساڵدا، کارەبا ناوبەناو لە شارە پیشەسازییەکان دەبڕا و هێڵەکانی بەرهەمهێنان بە تەواوی لەکار کەوتن. لە زۆرێک لە ناوەندە پیشەسازییە سەرەکییەکان، لەوانە کارگەکانی فوولاد و توانەوە، ڕێژەی بەرهەمهێنان لەم هاوینەدا بۆ یەک لەسەر سێ کەمبۆوە و لانیکەم لەهەر شەو و ڕۆژێکدا دوو شیفتی کارکردن، مەرەخەسی ناچارییان پێ دەدرا. بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەنجومەنی بەرهەمهێنەرانی فوولاد لە نامەیەکدا بۆ وەزارەتی وزە، وێڕای ڕەخنەگرتن لە جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتننامەکانی نێوانیان، ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی ٢٠ی گەلاوێژەوە، بەهۆی کێشە و کەمبونی لەڕادەبەدەری کارەباوە، بەرهەمهێنانی فوولادی وڵات تەقریبەن ڕاگیراوە. بێگومان نووسەری نامەکە کێشەی کرێکاران نابینێت، بەڵام بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ دەڵێت خاوەنکارەکان نەیانتوانیوە لە کاتی خۆیدا حەقدەستەکان بدەن. سەرۆکی کۆمیسیۆنی وزە لە ژووری بازرگانیش ڕایگەیاندووە کەزیانانەکانی سەرچاوەگرتوو لە پچڕانی کارەبا لە پیشەسازییەکاندا زیاترە لە پێنج هەزار ملیارد تمەن لە ڕۆژێکدا“.

ڕاپۆرتەکەی ئیلنا بە ئاماژە بەو کرێکارانەی کە بە وتەی ئەو، کەمترین بایەخیان هەیە بۆ بڕیاردەران و بەرپرسانی دەست ڕۆیشتوو، دەنووسێت کە ئەوانیش لەو بارودۆخەی کە لەم هاوینە گەرمەی ئەمساڵدا دروست بووە، زیانیان پێدەگات. محەممەد، کرێکارێکی کە لە یەکێک لە کارگەکانی دەوروبەری تاران کاردەکات، سەبارەت بەم بابەتە دەڵێت،کاتێک کارەبا لە نیوەی ڕۆژدا و لەسەرەتای شیفتی کارەکەمان دەبڕێت، بەزۆر دەماننێرنەوە بۆ مەرەخەسی و لە سەعات کەرەکانمان کەمدەکەنەوە! ناوبراو کەمکردنەوەی حەقدەست و یارانەکان بە یەکێکی تر لە نەهامەتییەکانی نەبوونی کارەبا و بێتوانایی حکوومەت لە دابینکردنی کارەبا دەزانێت. محەممەد لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: “هەموو ئومێدێکی ئێمە کرێکارانی پیشەسازیی، بە پاداشت و ڕەوتی بەرهەمهێنانە کە لە کۆتایی مانگدا کەمێک حەقدەستەکانمانی بەرز دەکردەوە، بەڵام ئەم دوو مانگە، بۆ ئاستی سفر دابەزیوە. زیاتر لە نیوەی شیفتەکانی کارکردنمان بەهۆی پچڕانی کارەباوە داخراوە و کاتێکیش کە بەرهەممان نەبێت، خەبەرێکیش لە پاداشت نییە. ئەم کرێکارە دەڵێ: دوو سێ مانگە تەنانەت بە ئەندازەی کرێی خانووەکەمان دەست ناکەوێت، ئێمە چ گوناهێکمان کردووە کە دەبێت تاوانی بێ مشووری و کەمتەرخەمییەکان بدەینەوە. ئەوان ناتوانن کارەبای وڵاتەکە دابین بکەن، بۆ دەبێ ئێمە بەدەست بێ پووڵییەوە بناڵێنین؟! لە ڕاپۆرتەکەدا وێڕای ئاماژە بە زیانی کرێکارانی بەشی بیناسازی بەهۆی نەبوونی کارەبا و بێ پلانییەوە، هاتووە: دابەزینی بێ وێنەی داهاتی کرێکاران لەم هاوینەدا، تەنها کرێکارانی بەشی پیشەسازی لەخۆ ناگرێت، بەڵکوو کرێکارانی بیناسازیش گروپێکی گەورەی دیکەن کە مانگانە بەهۆی پچڕانی کارەباوە ملیۆنان تمەن زیانیان پێدەگات و گیرفانی بەتاڵیان هەرچی زیاتر بەتاڵ و بێ پووڵتر دەبێت.

حەسەن عێزەتی، بەرپرسی ئەنجوومەنی پیشەیی کرێکارانی بیناسازی بانە، ڕەخنە لە بێ پووڵی لەڕادەبەدەری کرێکاران لەم هاوینە گەرم و تاقەت پروکێنەدا دەگرێت و باس لە دابەزینی بڕی ٣٠٪ داهاتی کرێکارانی بیناسازی بە هۆی پچڕانی کارەباوە دەکات و بە ئیلنا دەڵێت، ئەم ڕۆژانە پچڕانی کارەبا لە سەرانسەری وڵاتدا چالاکی کارگەکانی بەرهەمهێنان و ناوەندە خزمەتگوزارییەکانی لەگەڵ گرفت بەرەوڕوو کردووەتەوە. پیشەسازی بیناسازی وەک پیشەسازییەک کە بەداخەوە لە وڵاتی ئێمە کەمترین گرنگی بە هێزی مرۆیی چالاک لەم بەشەدا نادرێت، کەوتووەتە ژێر کاریگەری ئەو بارودۆخەی ئێستا و بە پێی خەمڵاندنی ئەنجومەنی پیشەیی کرێکارانی بیناسازی شاری بانە، کرێکاران و وەستاکارانی ئەم کەرتە بەهۆی پچڕانی کارەباوە، داهاتەکەیان ٢٥ بۆ ٣٠% کەمی کردووە و ئەمەش بە واتای کەمبوونەوەی بەرچاوی بیناسازییە بەهۆی نەبوونی کارەباوە. عێزەتی دەڵێت: بێتوانایی دەوڵەت لە دابینکردنی کارەبا، چینی کرێکاری لەگەڵ گرفت بەرەوڕوو کردووەتەوە. کاتێک کارەبا دەکوژێتەوە، هەمووان زیانیان پێدەگات، بەڵام ئەوانەی پووڵ لە گیرفانیدایە و دەست و باڵیان زۆر بەتاڵ نییە، نەبوونی کارەبا کێشەیەکی ئەوتۆیان بۆ دروست ناکات. کرێکارێکی کە هەموو ئومێدێکی بە کاری ڕۆژانەیە و لەو ڕێگایەوە ژیانێکی مەمرە و مەژی بۆخۆی و بنەماڵەکەی دابین دەکات، لە بێتواناییەکانی دەوڵەت زۆرترین زیان دەبینێت.

بەڕاستی بۆچی لە سەردەمی دەوڵەتی نۆیەم و دەیەمدا، ئەوکاتەی کە پووڵی نەوتیان بە لێشاو دەست دەکەوت، بیریان لە هاوینی گەرم نەکردەوە و وزەخانەی خۆریان دروست نەکرد، بۆچی تەنافی پەرتوکاوی ئابووری و بژێوی ژیانیان، بەستەوە بە ستوونی داڕماوی کارەباوە بۆ ئەوەیخەڵکدیسانەوە تاوانی کەمتەرخەمی و نابەرپرسیارێتی و دزران و بەتاڵان چوونی سەرمایەی میللی بدەن؟. هەڵبەت ئەو پەیامنێرە لێدوانی هەڵسووڕاوانی کرێکاریی سەبارەت بە نەبوونی کارەبا، تەنیا لە بێ مشووری و کەمتەرخەمی بەرپرساندا سنووردار دەکات. گومان لەوەدا نییە کە نەزانی، لاوازی و بێتوانایی بەڕێوەبەران و گەندەڵییەکانی ئەوان، کاریگەری لەسەر کەمبوونی کارەبا هەیە، بەڵام گرفتی سەرەکی لە پێکهاتەی حکوومەتی ئیسلامی سەرمایەدایە. ئەم حکوومەتە حکوومەتی سەرکوتە نەک بەرهەمهێنان، هەربۆیە پێویستە بەرهەمهێنەرە سەرەکییەکان، بیر لە گۆڕینی ئەم نیزامە و هێنانە سەرکاری حکوومەتێکی جەماوەریی بکەنەوە، بۆ ئەوەی بتوانن لە هێزی کاری لاو و لێهاتوو و هەروەها نێعمەتە سروشتییەکان، لەپێناو خۆشگوزەرانی و بەختەوەریی سەرجەم هاووڵاتییانی ئێراندا کەڵک وەربگرن.