کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕه‌وانه‌ كردنی چوار چالاكی مه‌ده‌نی بۆ زیندانی بۆكان

ڕه‌وانه‌ كردنی چوار چالاكی مه‌ده‌نی

ڕه‌وانه‌ كردنی چوار چالاكی مه‌ده‌نی

ڕۆژی دووشەممە ١٤ی ڕێبەندان، سێ چالاکی مەدەنی بە ناوەکانی “سمکۆ مەعرووفی، هومەن فەیزی و شاهۆ خزری”، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمه‌کەیان، ڕەوانەی زیندانی بۆکان کران.

هەروەها ڕۆژی چوارشەممە، ٩ی ڕێبەندان، “ژاکا ئیسماعیل ‌پوور”، چالاکێکی دیکەی مەدەنی، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییه‌کەی، بۆ زیندانی ناوەندیی ئه‌مشاره‌ گوازرایەوە. لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری بۆکان، ئەو چوار هاووڵاتییە بە “تێکدانی نەزمی گشتی لە ڕێگای بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی نایاسایی” تۆمەتبار و ئەو چوار کەسەی بە زیندان مەحکووم کردووە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕەزبەر، چوار چالاکی خەڵکی بۆکان، پاش ناڕەزایەتی لە ئاست پشتیوانی لە ڕۆژئاوا دەستبەسەر کران و دواتر بۆ زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزران و ڕۆژی دووشەممە ٦ی خەزەڵوەر، پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەیان، بۆ زیندانی بۆکان ڕاگوێزران.