رۆژی سێشه‌ممه ١٠ی خاكه‌ڵێوه، “ئاگوستوس سانتۆس سیلوا” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پورتۆغال ڕایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی ٦٠ نیزامی كۆماندۆ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی داعش له مۆزامبیك ده‌نێرێت بۆ ئه‌م وڵاته.
به پێی ڕاپۆرته‌كان بڕیاره هێزه‌كانی پورتۆغال له شاری “پالما” تێكه‌ڵ به هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی موزامبیك بن و هاوكاریان ئه‌بن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش.