به پێی ڕاپۆرتهكان، له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی تەنگیسەر کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕژیمهوه حوکمی زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، “وەلی نەسری” تەمەن ٥٦ ساڵ و خەڵکی گوندی تەنگیسەری سهر به شاری سنە بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمی یەک ساڵ زیندانهکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ناوەندی شاری سنە کراوە. شایانی باسه، ناوبراو ڕۆژی سێشەممەی ٢٨ی ڕەشەممەی ئهمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە دەستبەسەر و پاش ١٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی و هەتا کاتی دانیشتنی دادگا، ئازاد کرابوو.