کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕه‌وانه‌ كردنی لاوێك بۆ زیندان له‌ شاری مه‌ریوان

ڕه‌وانه‌ كردنی لاوێك بۆ زیندان له‌

ڕه‌وانه‌ كردنی لاوێك بۆ زیندان له‌

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاویکی خەڵکی شاری مەریوان، به‌ مه‌به‌ستی تێپەڕاندنی ماوەی زیندانی بوونەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەمشارە کرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، لاوێک بە ناوی “وریا فەرەجی” خەڵکی گوندی “نێ” سه‌ر به‌ شاری مەریوان، به‌ مه‌به‌ستی تێپەڕاندنی ماوەی زیندانی بوونەکەی، بۆ زیندانی ئەمشارە گوازرایەوە. ناوبراو لە دادگای ڕژیم له‌ شاری مەریوان بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی دژ به‌ ڕژیم”، بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا و ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەدا بۆ ٢ ساڵ زیندانیی تەعزیری کەم کرایەوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “وریا فەرەجی” ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی پووشپەڕ، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و پاش ٣٤ ڕۆژ ڕاگرتن لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، بە قه‌راری وه‌سێقه‌ی ١٢٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.