به پێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی دووشهممه ٢ی بهفرانبار، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ پاش پشتڕاستکردنەوەی حوکمەکەیان لە دادگای پێداچوونەوەدا، بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزران.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “محەممەد ئەمین قازی” و “کامیل خانلەری” خەڵکی شاری شنۆ، پاش بانگهێشت کردن بۆ بەڕێوەبەریی تاوانەکانی دادگای ئەو شارە، بۆ زیندان ڕاگوێزران. حوکمی ٨ ساڵ زیندانیی ئەو دوو هاووڵاتییە لە دادگای پێداچوونەوەی شاری ورمێ، بۆ ٦ ساڵ کەم کرایەوە و ئەو حوکمەش پشتڕاست کرایەوە. جێگهی ئاماژهیه، پێشتر دادسەرای شاری شنۆ، ٧ هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارەی بە ناوەکانی “محەممەد ئەمین قازی”، “کوروش عەزیزی، ئەبووبەکر میناپاک، مەغدید محەممەدزادە، یووسف ئەحمەدی، تەیب بامرووەت و کامیل ئەحمەدی خانلەری” بە ٢٨ ساڵ زیندان مەحکووم کردووە. بەپێی ئەم حوکمە، هەر یەک لەم هاووڵاتییانە بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی دژ به ڕژیمی ئێران” و بە پێشتبەستن بە ڕاپۆرتەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ و لێکۆڵینەوەی مەئموورانی دادوەری، بە ٤ ساڵ زیندان مەحکووم کراون.