به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی به‌فرانبار هێزی ئاسمانی ئه‌مریكا شه‌ش بۆمب هاوێژی ڕه‌وانه‌ی بنكه‌ی نیزامی خۆی له ئۆقیانووسی هێند كرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كان له نێوان ئێران و ئه‌مریكا به‌دوای كوشتنی “قاسم سوله‌یمانی” له عێراقن هێزی ئاسمانی ئه‌مریكا شه‌ش بۆمب هاوێژی جۆری “بی ٥٢”ی نارد بۆ دوورگه‌یه‌ك له ئۆقیانووسی هێند. ئه‌م بۆمب هاوێژانه له بنكه‌ی ئاسمانی “باركس داڵ” له ئه‌یاله‌تی لویزیاناوه گوازتراونه‌ته‌وه بۆ دوورگه‌ی “دیه‌گۆ گارسیا” له ئۆقیانووسی هێند. ئه‌م دوورگه‌ی له‌گه‌ڵ باشووری ترین شوێنی ئێران ٣ هه‌زار و ٧٠٠ كیلومیتر مه‌ودای هه‌یه و به یه‌كێك له گرینگ‌ترین بنكه نیزامییه‌كانی ئه‌مریكا له ئۆقیانووسی هێند دێته ئه‌ژمار.