هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز له زاری به‌پرسێكی باڵای كۆشكی سپی ڕایگه‌یاندووه كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا به ته‌واوی له سوورییه نه‌كشاونه‌ته‌وه و ته‌نیا جێگۆركێیان به هێزه‌كانیان كردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه كه كۆشكی سپی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا ته‌نیا به‌شداری له ئۆپڕاسیۆنه‌كه‌ی توركییه ناكات و ئه‌وه به مانای كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا له سوورییه نییه. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا “پێنتاگۆن” له‌م پێوه‌نده‌دا وێڕای جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆشكی سپی، ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌مریكا به‌شداری له ئۆپڕاسیۆنی توركییه بۆسه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی “گرێ سپی و سه‌رێكانی” له ڕۆژئاوای سوورییه ناكات و پشتیوانی لێ ناكات. ئه‌مه له كاتێكدایه كه ڕاوێژكاری باڵای ئه‌ردۆغان له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له تویتێكدا ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌ڕته‌شی توركییه وێڕای میلیشیاكانی ناسراو به “ئه‌ڕته‌شی ئازادی سوورییه” به‌م زووانه له سنووری سوورییه تێپه‌ڕده‌بن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه سەرۆک کۆماری تورکییه ڕۆژی شەممە ١٣ی ڕه‌زبه‌ر، لە میانی وتارێکیدا لەبەردەم ئەندامانی پارتەکەی، رایگەیاندبوو، ھەموو ئاگادارییەکیان داوەتە ئەمریکا لەبارەی ھێرشەکانیانەوە. راشیگەیاندبوو، پلان و ئامادەکارییەکانیان بۆھێرشکردنە سەر ناوچەکانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یەپەگە تەواوبووە، بۆ ئەوەی لەکاتی پێویستدا جێبەجێی بکەن. ئەمە لە کاتێکدایە، كه توركییه و ئەمریکا لەسەر پێک‌ھێنانی ناوچەی ئارام لە باکووری سوورییه ڕێککەوتوون.