جه‌به‌لوتارێق داواكاری ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ڕاگرتن و زه‌وت كردنی نه‌وت هه‌ڵگری “گریس 1” كه هه‌ڵگری نه‌وتی ئێرانه ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه كه به‌هۆی ئه‌وه‌یكه پێبه‌نده به به‌ڵێنه‌كانی یه‌كێتیی ئۆرووپا، ناتوانێت داواكاری ئه‌مریكا جێبه‌جێ بكات.
دادگایه‌كی فێدێراڵ له واشینگتۆن ڕۆژی هه‌ینی به ده‌ركردنی داواكارییه‌ك، خوازیاری ڕاگرتنی ئه‌م نه‌وت هه‌ڵگره ببوو كه له ئێستادا له جه‌به‌لوتارێق له‌نگه‌ری خستووه. ده‌وڵه‌تی جه‌به‌لوتارێق به‌ده‌ركردنی به‌یانییه‌ك ڕایگه‌یاندووه، ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ناتوانێت داواكاری ئه‌مریكا به‌كرده‌وه ده‌ربێنێت، به‌هۆی ئه‌وه‌یكه یاساكانی گه‌مارۆی یه‌كێتیی ئۆرووپا له‌دژی ئێران له‌گه‌ڵ گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا جیاوازی هه‌یه. ده‌وڵه‌تی جه‌به‌لوتارێق له ڕێكه‌وتی ١٣ی مانگی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند كه به یارمه‌تی هێزه‌كانی ده‌ریاوانی بریتانیا، نه‌وتهه‌ڵگری گریس 1 كه هه‌ڵگری نه‌وتی ئێران بوو له ئاوه‌كانی ئه‌م وڵاته ده‌ستی به‌سه‌ر دا گرتووه و ڕه‌وانه‌ی به‌نده‌ره‌كانی خۆی كردووه. كاربه‌ده‌ستانی جه‌به‌لوتارێق ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌م كه‌شتییه نه‌وت هه‌ڵگره بۆ دامه‌زراوه سوورییه‌كان كه له لایه‌ن یه‌كێتیی ئۆرووپاوه گه‌مارۆ دراون، نه‌وتی ده‌گوازته‌وه.