به وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، بازاڕی فرۆشتنی پرچ له شاره‌كانی كوردستان و ئێران ڕه‌ونه‌قێكی بێ وێنه‌ی گرتووه و به‌شێكی زۆر له كچانی گه‌نج و ژنان بۆ دابینكردنی پێداوستیهكانی ژیان ڕوو له‌و كاره ده‌كه‌ن.
به وته‌ی هاونیشتمانیان، له گۆشه و كه‌ناری شاره‌كان دا تهبلیغاتێكی زۆر له فرۆشتنی پرچ ده‌بینرێت و به‌شێك له‌و كچانه‌ی ڕوو له‌و كاره ده‌كه‌ن، خوێندكارانی كچن كه به‌هۆی هه‌ژاری و بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ژیان ڕوو له‌و كاره ده‌كه‌ن. فرۆشتنی پرچ له‌لایه‌ن خوێندكارانی زانكۆ و قوتابیانی ده‌بیرستان له حاڵێكدایه كه به پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات، دابینكردنی خوێندنی بێ به‌رانبه‌ر ئه‌ركی حكوومه‌ته و هیچ خوێندكار و قوتابیه‌ك نابێت بۆ دابینكردنی هه‌زینه‌كانی خوێندن كار بكات.