ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی بێهداشت و ده‌رمانی مه‌جلیسی كۆماری ئیسلامی ڕایگه‌یاند: كه‌می ده‌رمان له بازاڕ خه‌ڵكی وه‌زاڵه هاوردووه و له به‌رانبه‌ردا بازاڕی ده‌رمانی هاورده‌كراوی بێ كواڵێتی ڕه‌ونه‌قی گرتووه و گیانی هاونیشتمانیانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
به وته‌ی سه‌لام ستووده، خه‌ڵك به‌ده‌ست سیسته‌می بێهداشت و ده‌رمانه‌وه ناڕازین و ژێرخانه‌كان كۆن و پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه. بۆ هاورده‌كردنی ده‌رمانی باش له‌گه‌ڵ نه‌بوونی ئه‌رزی ده‌وڵه‌تی و گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا و ئورووپا به‌ره‌وڕوو بووینه‌ته‌وه. نزیك به ٣٠ هه‌زار پزیشكی عموومی له‌و پارێزگایه بوونیان هه‌یه كه به‌دوای دانانی مه‌ته‌بی خسووسین و حازر نین له ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كاندا كار بكه‌ن. هه‌روه‌ها ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان له زۆربه‌ی شارستان و گونده‌كان له‌گه‌ڵ كه‌می كادری ده‌رمان وپزیشك به‌ره‌وڕوون و خه‌ڵك ناچارن سه‌ردانی گه‌وره‌شاره‌كانی ئێران بكه‌ن. به وته‌ی نوێنه‌ری مهاباد له مه‌جلیس، ٧٥ له سه‌دی بنكه ده‌رمانییه‌كانی پارێزگای ورمێ ئیجاره‌ییه و وێڕای كۆنبوونی ساختمانه‌كان، له ئیمكاناتی ده‌رمانی و ئامێری پزیشكی بێبه‌شن. نه‌بوونی ئیمكاناتی ده‌رمانی سیسته‌می بێهداشتی تووشی كێشه كردووه و ته‌ندرووستی كۆمه‌ڵگای خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.