ڕۆژی هه‌ینی ١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، وەزارەتى خەزێنەدارى ئەمریکا ڕەزامەندى دا بە کۆمپانیاکانى بوارى ئەنتەرنێت و تەکنەلۆژیا کە ئەنتەرنێتى خۆڕایی بۆ خەڵکى ئێران دابین بکەن.
وه‌زاره‌تی خه‌زێنەدار‌ی ئه‌مریکا ڕۆژی هه‌ینی له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند که مۆڵه‌تی بۆ ئاسانكاری، پێدان و ده‌ستگه‌یشتن به ئینته‌رنێتی بێبه‌رامبه‌ر بۆ خه‌ڵکی ئێران ده‌رکردووه. ئەم مۆڵەتە ڕێگە بە کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیا دەدات کە بژاردەی زیاتری ئاسانکاری و خزمەتگوزاریی ئەمین بۆ دەستڕاگەیشتن بە ئه‌نتەرنێت بۆ خەڵکی ئێران دابین بکەن. وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا ڕایگەیاندووە كاتێك كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستڕاگه‌یشتن به ئینته‌رنێتی جیهانی ڕەت ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ریكا ئاسان ده‌كاته‌وه بۆ پشتیوانی له ڕەوتی ئازادیی ده‌ستڕاگه‌یشتن بە زانیاری بۆ گه‌لی ئێران ده‌گرێته‌به‌ر.