ڕۆژی شه‌ممه ١ی مانگی ڕێبه‌ندان، شۆرای حقوق و حه‌قدستی كۆماری ئیسلامی ڕه‌زامه‌ندی خۆی سه‌باره‌ت به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٥٠٪ی مه‌زایای موعه‌لیمان و كارمه‌ندان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بڕیاره ٣٠٪ی ئیزافه حقوقی به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌زای مه‌جازی وه‌لا بنرێت و له به‌رامبه‌ردا حه‌قده‌ستی ته‌واوی كارمه‌ندان به ڕێژه‌ی له سه‌دا ٥٠ به‌رز بێته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌و بڕیاره بۆ ته‌واوی پێرسۆنێلی ستادی وه‌زاره‌تی زانسته‌كان، كارمه‌ندانی زانكۆ و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه جێبه‌جێ كراوه و ئه‌و بڕیاره كارمه‌ندانی سندووقی په‌ره‌پێدانی میللی و بیمه‌ی ناوه‌ندیش ده‌گرێته‌وه. هه‌روه‌ها دامه‌زراوه‌ی به‌رنامه و بودجه پێشتر به بیانووی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی دارایی ئیزافه حقوقی فه‌رهه‌نگیان و كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تی په‌سه‌ند نه‌كردبوو و بڕیاره ده‌وڵه‌ت و سه‌رۆككۆمار سه‌رچاوه‌ی ماڵی بۆ جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانی موعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیان دابین بكه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی ده‌وڵه‌ت دا ئاماژه به نرخی ئاوسان و دۆلاری ٤٥ هه‌زار تمه‌نی نه‌كراوه و به‌وته‌ی چالاكانی ئابووری ئه‌و ئیزافه حقوقه له عه‌مه‌لدا هیچ شتێك ناگۆڕێت.