کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕه‌زامه‌ندی دادگوسته‌ری توركیا له‌گه‌ڵ دیداری نوێنه‌رانی ده‌م پارتی له‌گه‌ڵ عه‌بدۆڵڵا ئوجالان

ڕه‌زامه‌ندی دادگوسته‌ری توركیا له‌گه‌ڵ دیداری نوێنه‌رانی ده‌م پارتی

ڕۆژی هه‌ینی ٧ی به‌فرانبار، وه‌زاره‌تی دادگوسته‌ری توركیا له‌گه‌ڵ دیداری نوێنه‌رانی حیزبی ده‌م پارتی له‌گه‌ڵ عه‌بدۆڵڵا ئوجالان ڕه‌زامه‌ندی نیشان دا.

پێشتر ده‌وڵه‌ت باغچه‌لی باسی له‌ ئازادی ئوجالان به‌ مه‌رجی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پ.ك.ك كردبوو. نوێنه‌رانی ده‌م پارتیش بۆ ئه‌وه‌ی پرسی كورد له‌ توركیا چاره‌سه‌ر بكرێت و پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌و وڵاته ده‌ست پێ بكات چه‌ند جار داوای چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ عه‌بدۆڵڵا ئوجالانیان كردبوو. ئێستا وه‌زاره‌تی دادگوسته‌ری توركیا له‌گه‌ڵ داخوازی نوێنه‌رانی ده‌م پارتی ڕه‌زامه‌ندی نیشان داوه‌ و بڕیاره‌ له‌ ڕۆژانی داهاتوودا ئه‌و دیداره‌ له‌ ئیمڕاڵی ئه‌نجام بدرێت.